گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ئه‌نجام درا
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام درا و نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ شەممە 11ـی نیسان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو. لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا هیچ به‌ربژێرێك نه‌یتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنێت و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار چووە گەڕی دووەمەوە. له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو به‌ربژێر (نزار ئامێدی و موسه‌ننا ئه‌مین) زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا و بوون به ڕكابه‌ر بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن.
لە گەڕی دووەمدا، پڕۆسەی دەنگدان ئه‌نجام درا و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.
دەنگی هەردوو بەربژێر له گه‌ڕی دووه‌مدا:
نزار ئامێدی 227 دەنگ
موسەننا ئەمین 15 دەنگ
لە گەڕی یەکەمدا، نزار ئامێدی 208 دەنگ و موسەننا ئەمین 17 دەنگیان بەدەستهێنا بوو.
به‌هۆ نه‌بوونی سازان و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق نەکرد.