هونه‌رمه‌ند حازم بندیان سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانی كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2026/8/19 له باره‌گای به‌شی هه‌ڵبژاردن، به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمنكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن، پێشوازی كرد له هونه‌رمه‌ند حازم بندیان كرد، كه به مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی ماسته‌رنامه‌كه‌ی له‌ژێر ناوی (رۆڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا – به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به نموونه) سه‌ردانی به‌ڕێزیانی كردبوو.
له دانیشتنێكدا، باس له گرنگیدان به زانست و خوێندن، به‌تایبه‌تی له بواری هه‌ڵبژاردن درا هیوای خواست كه نموونه‌ی وه‌ك كاك حازم بندیان زۆر بێت، كه گرنگیی به خوێندن له بواری هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن.