ژماره (1)ی ساڵی 1992

یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره (1)ی ساڵی 1992
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م
پێكهێنانی ئه‌نجومه‌ن
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له ئه‌ندامان پێكدێ، كه ژماره‌یان له (100) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و له سه‌ر بنه‌مای هه‌ر نوێنه‌رێك بۆ (30) هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ڵبژاردن به ده‌نگدانی گشتی، نهێنی و ڕاسته‌وخۆ ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێته نوێنه‌ری گه‌لی كوردستان - عێراق.
مادده‌ی چواره‌م:
1- نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و فه‌رمانبه‌ریی گشتی به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه بووه ئه‌ندام، له ڕۆژی سوێندخواردنییه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن به وازهێنه‌ر له فه‌رمانه‌كه‌ی داده‌نرێ.
2- نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی دیكه كۆ بكرێنه‌وه.
3- نابێ سه‌رۆكه‌كانی یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن بپاڵێون، تاكو واز له فه‌رمانه‌كه‌یان نه‌هێنن.
4- نابێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌كاتی ئه‌ندامێتیدا، نه خۆی و نه به‌هۆی یه‌كێكی دیكه‌وه عه‌قد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ببه‌ستێ و ناشبێ ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كار بێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌موو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ خۆی ته‌نیا بۆ ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكات.
ده‌روازه‌ی دووه‌م
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن
فه‌سڵی یه‌كه‌م
ده‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن
مادده‌ی شه‌شه‌م:
به بڕیارێكی به‌ره‌ی كوردستانی، ده‌سته‌یه‌كی باڵا پێكده‌هێنرێ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له كوردستانی عێراقدا و به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێكی پله‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌م ئه‌ندامێتی داواكاری گشتی له ناوچه‌ی ئێستئنافی یان جێگره‌كه‌ی و نوێنه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی و نوێنه‌ری كارگێڕی ده‌بێ و ئه‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێ:
1- ده‌ستنیشانكردنی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
2- پێكه‌وه‌نانی لێژنه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌دا.
3- ده‌ركردنی ڕێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی كات و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك و دوو نوێنه‌ر له هه‌ریه‌ك له به‌ره‌ی كوردستانی و كارگێڕی، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش لێژنه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكدێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
لیژنه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك یان جێگری داواكاری گشتی یا خود یاساناسێك و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكدێت.
فه‌سڵی دووه‌م
ناوچه‌كانی ده‌نگدان
مادده‌ی نۆیه‌م:
كوردستانی عێراق ده‌كرێته چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، به‌مه‌رجێ له چوار ناوچه كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی هه‌ڵبژاردن و ئه‌مه‌ش به به‌یاننامه‌یه‌كی لێژنه‌ی ناوچه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكه‌ر بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی عێراق دوای نه‌مانی كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌كرێت، كه ئێستا ناتوانرێ هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت.
فه‌سڵی سێیه‌م
واده‌ی هه‌ڵبژاردن
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
كات و واده‌ی هه‌ڵبژاردن به بڕیارێكی به‌ره دیاری ده‌كرێت و له ڕێگه‌ی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه له ماوه‌ی به‌لانی كه‌مه‌وه مانگێك پێش ئه‌و واده‌یه به هاووڵاتییان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
مادده‌ی سیازده‌م:
ده‌نگدان له هه‌موو لایه‌كی كورستان له یه‌ك ڕۆژدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چواردیهم:
له كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، بڕیارێك له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه له ماوه‌ی (15) ڕۆژ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌كه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ده‌رده‌چێ و ده‌بێ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه دیاری بكات.

فه‌سلی چواره‌م
خشته‌ی ههڵبژێرهكان
مادده‌ی پازده‌م:
بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن خشته به ناوی ههڵبژێرهكان و به‌پێی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌پێی پیته‌كانی ئه‌بجه‌دی ئاماده ده‌كرێت، كه پیشه و ناو نیشان و مێژوو و شوێنی له‌دایكبوونیان تێدا تۆمار ده‌كرێ و به گه‌لێك دانه ده‌نێردرێن بۆ لێژنه‌ی ناوچه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له توانادا نه‌بوو بكرێ، ئه‌و كاته ده‌سته‌ی باڵا ڕێگایه‌كی دیكه‌ی له‌بارتر دیاری ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی پێویسته.
مادده‌ی شازده‌م:
لیژنه‌ی ناوچه به‌لانی كه‌مه‌وه (15) ڕۆژ پێش واده‌ی دیاركراوی هه‌ڵبژاردن، خشته‌كان به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له تابلۆی تایبه‌ت به‌م مه‌به‌سته به هاووڵاتیان ڕابگه‌یه‌نێ، دوای ئه‌وه‌ی كه به مۆری ناوچه‌كه مۆریان ده‌كات و ڕۆژی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسێ، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی پازده‌یه‌مدا هاتووه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
فه‌رمانگه‌ی حاڵ و باڵی شارستانی پلیتی هه‌ڵبژاردن ده‌دات به هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ، به‌شێوه‌یه‌كی وا كه وه‌سف و شكلی به‌پێی ڕاسپارده‌ی ده‌سته‌ی باڵا ڕێكخرابێ و ده‌بێ له‌كاتی ده‌نگداندا هه‌ڵبژێر كه‌سایه‌تی خۆی پێ ده‌ربخات.
مادده‌ی ههژهیهم
1- هه‌ركه‌سێ مه‌رجه‌كانی هه‌ڵبژێری تێدا بێ و ناوه‌كه‌ی له خشته‌ی هه‌ڵبژێران له‌بیر كرابێ، بۆی هه‌یه داوا بكات ناونووس بكرێ، بۆیشی هه‌یه داوای ناونووسكردنی هه‌ر هاووڵاتیيهكیش بكات كه به‌ناحه‌ق ناوی له‌بیر كرابێ و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانێ داوای كوژاندنه‌وه‌ی ناوی هه‌ر هاووڵاتیيهك بكات كه به‌بێ حه‌ق ناوی تۆماركرابێ له خشته‌ی ههڵبژێرهكان، ئه‌مانه‌ش له ماوه‌ی ده ڕۆژدا ده‌بێ له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی خشته‌ی ههڵبژێرهكانهوه.
2- داواكارییه‌كه پێشكه‌ش به لێژنه‌ی ناوچه ده‌كرێ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری، له ماوه‌یه‌كدا كه له (3) ڕۆژ پتر نه‌بێ له مێژووی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه و حوكمدانیش له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه حوكمێكی بنبڕه.

فه‌سڵی پێنجه‌م
مه‌رجه‌كانی هه‌ڵبژێر و پاڵاوتن
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
هه‌ر هاووڵاتیيه‌كی كوردستانی عێراق، چ نێر، چ مێ، بۆی هه‌یه ببێته هه‌ڵبژێر یان پاڵێوراو، ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی تێدا بێته دی.
مادده‌ی بیسته‌م:
مه‌رجه هه‌ڵبژێر له هاووڵاتیانی كوردستانی عێراق بێ و هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
پێویسته پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌جێ:
1- له هاووڵاتیانی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.
2- ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و شیاویی و ئه‌هلییه‌تی ته‌واوی هه‌بێ.
3- خوێندن و نووسین بزانێت.
4- به‌وجۆره تاوانانه حوكم نه‌درابێت كه كار بكه‌نه سه‌ر ڕه‌وشت و ئادابی گشتی و پاكیی.
5- به تاوانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست و دزی حوكم نه‌درابێ.
6- له‌و تاوانانه به‌شداری نه‌كردبێ كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ره‌وه نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه و له كوردستان جێبه‌جێ كراون.
فه‌سڵی شه‌شه‌م
پاڵاوتن
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
1- هه‌ر حزبێك یان توێژێك یان كهمایهتییهكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك (توركمان، عه‌ره‌ب، ئاشووری....و هی تر) بۆی هه‌یه لیستی تایبه‌تی به ناوی پاڵێوراوه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی عێراق پێشكه‌ش بكات.
2- لیستی پاڵێوراوه‌كان له ماوه‌ی (10) ڕۆژ له مێژووی ڕاگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێوه ده‌لكێنرێ كه له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا هاتووه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
1- ده‌سته‌ی باڵا له ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عات له پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان سه‌یریان ده‌كات و یه‌كلایان ده‌كاته‌وه، دوا بڕیاری له ماوه‌ی دوو ڕۆژ به داواكاری پاڵاوتنه‌كه و به نوێنه‌ری لیستی پێوه‌ندیدار ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
2- داواكاری پاڵاوتن بۆی هه‌یه له‌لای دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (ئێستئناف)ی كوردستان له ماوه‌ی دوو ڕۆژ تانووت له بڕیاری ده‌سته‌ی باڵا بدات.
3- دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (ئێستئناف) به صیفه‌تی ته‌مییزی، بڕیاری خۆی له ماوه‌ی دوو ڕۆژ له باره‌ی ئه‌و تانووت لێدانه ده‌دات.
4- پێوه‌ندیداره‌كان، له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی به‌هۆی تابڵۆی بۆزانینی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه بڕیاره‌كه ده‌رده‌كات به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراو داده‌نرێن.
5- ده‌سته‌ی باڵا، به‌هۆیه جیاجیاكانی ڕاگه‌یاندن، لیستی پاڵێوراوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و له تابلۆی بۆزانینی هه‌موو مه‌ڵبه‌ندێكی هه‌ڵبژاردنی ناو یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ر له دوازده ڕۆژ له واده‌ی ده‌نگدان هه‌ڵده‌واسرێن.
فه‌سلی حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، له سنوور و چوارچێوه‌ی یاسا و داب و ده‌ستووری گشتی و ئاداب ئازاده، به‌مه‌رجێك به‌ره ده‌بێ پره‌نسیپی یه‌كسانی ده‌رفه‌ت و ماوه‌دان له نێوانی لیسته كێبڕكێیه‌كان (منافسه) دابین بكات.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
پروپاگهندهكردنی هه‌ڵبژاردن ڕۆژێك دوای ڕاگه‌یاندنی لیستی پاڵێوراوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و چڵ و هه‌شت سه‌عات پێش ده‌ستپێكردنی كرداری ده‌نگدان ڕاده‌وه‌ستێ.
فه‌سڵی هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن، جگه له دادوه‌ره‌كان و جێگره‌كانی داواكاری گشتی، به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونیان، له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی ناوچه به‌مجۆره سوێند ده‌خۆن:
«به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم، كه كاره‌كه‌م به‌ڕاستی و
ده‌ستپاكی و بێلایه‌نی جێبه‌جێ بكه‌م»
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
ده‌سته‌ی باڵا ڕێنمایی ده‌رده‌چوێنێ، به‌پێی ئه‌و ڕێنماییه شكل و قه‌باره‌ی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕێگه‌ی داخستن و كردنه‌وه‌یان دیاری ده‌كات.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
ده‌سته‌ی باڵا پلیتی هه‌ڵبژاردن چاپ ده‌كات و سندوقه‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی باڵا ئاماده ده‌كات.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
1- ده‌ربڕینی ڕا له هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كان، له پلیتی هه‌ڵبژاردن به نووسین ده‌بێ، كه ده‌سته‌ی باڵا شكڵ و شێوه و قه‌باره و چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی به به‌یاننامه‌یه‌ك دیاری ده‌كات.
2- هه‌ڵبژێر (ده‌نگده‌ر) كه خوێندنه‌وه و نووسینی نه‌بێ، بۆی هه‌یه پشت به یه‌كێكی دیكه ببه‌ستێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پلیتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی..
3- جێگریی له هه‌ڵبژاردندا قه‌بوڵ ناكرێ.
مادده‌ی سییه‌مین:
سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن پاراستنی نیزام له مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی خۆی ده‌پارێزێ و بۆی هه‌یه هه‌موو كارێكی پێویست بكات بۆ دابینكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه و نابێ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و چه‌كداران بچنه ناو مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا مه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌وه بێ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
لیژنه‌ی مه‌ڵبه‌ند حوكم له‌سه‌ر هه‌موو شكایه‌تێك ده‌دات كه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشكه‌شی كرابێ، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌تدا تۆماری ده‌كات.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
پرۆسه‌ی ده‌نگدان، له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات و سه‌عات هه‌شتی ئێواره كۆتایی دێت، ده‌سته‌ی باڵا بۆی هه‌یه به به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه كات دستنیشان بكات به مه‌رجێك له‌و سه‌عاتانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دانراون تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
له كاتی ته‌واوبوونی واده‌ی دیاركراوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مه‌ڵبه‌ند، كۆتاییهاتنی ده‌نگدان ڕاده‌گه‌یێنێ، ئه‌مه‌ش له پرۆتۆكۆڵی هه‌ڵبژاردندا تۆمار ده‌كات و سندووقه‌كان ده‌كاته‌وه و ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لیسته كێبڕكێیه‌كان (المنافسة) لێك جیاده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
ئه‌م جۆره پلیتانه‌ی خواره‌وه به نادروست داده‌نرێن:
1- ئه‌و پلیته‌ی كه مۆری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پێوه نه‌بێ.
2- ئه‌و پلیته‌ی كه هیچ هێمایه‌كی بۆ هیچ لیستێكی پاڵێوراوانی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ، یاخود به‌جۆرێكی وابێ كه گومان بخاته هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و لیستانه.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
1- لیژنه‌كانی ناوچه‌كان پرۆتۆكۆلێك ده‌نووسن و ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ی تێدا تۆمار ده‌كه‌ن و ئیمزای ده‌كه‌ن و له‌ناو زه‌رفێكی داخراوی مۆركراوی داده‌نێن و ده‌یده‌نه لیژنه‌ی ناوچه.
2- لێژنه‌ی ناوچه‌ش ئه‌نجام و به‌ڵگه‌نامه‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌گرێت و پرۆتۆكۆلێكی پێ تۆمار ده‌كات و ئیمزای ده‌كات و مۆری خۆی لێ ده‌دات و ده‌یداته لیژنه‌ی باڵا.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
1- سه‌رجه‌می ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا دابه‌ش ده‌كرێ بۆ ده‌رهێنانی تێكڕایی هه‌ڵبژاردنه‌كه (معدل الانتخابی).
2- ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ر لیستێك به ده‌ستی هێناوه، دابه‌ش ده‌كرێ به‌سه‌ر تێكڕایی هه‌ڵبژاردنه‌كه، بۆ ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه لیستی پێوه‌ندیدار به‌ده‌ستی هێناوه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وانه‌ی له‌م بڕگه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه.
3- هه‌ر لیستێك ڕێژه‌ی 7%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، نوێنه‌رایه‌تی له ئه‌نجومه‌ندا ناكات و ده‌نگه‌كانی به‌سه‌ر لیسته سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێته‌وه، به ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی.
4- ئه‌و كورسیه چۆڵانه‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌ده‌ستهێنانی پاشماوهیهك كه ناگاته تێكڕایی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن، ده‌خرێنه‌وه سه‌ر ئه‌و لیستانه به‌پێی زۆرترین ئه‌و ده‌نگانه، كه هێناویانه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
1- ده‌سته‌ی باڵا، ڕێژه‌ی سه‌دیی هه‌ر لیستێك كه به‌ده‌ستی هێناوه له كورسییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
2- هه‌ڵبژاردنی سه‌ركه‌وتووه‌كان له نێوان پاڵێوراوه‌كاندا بۆ لایه‌نی خاوه‌نی لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌جێ دێڵێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه بگرێته‌به‌ر:
1- به زنجیره.
2- به هه‌ڵبژاردن.
3- به قورعه.
3ـ ده‌سته‌ی باڵا، ناوی ئه‌و سه‌ركه‌وتووانه ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه بوون به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
ده‌سته‌ی باڵا بۆی هه‌یه هه‌ڵبژاردنی هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت غه‌ش یان فڕوفێڵی تێدا كراوه و كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه.

ده‌روازه‌ی سێیه‌م
ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌ندا

فه‌سڵی یه‌كه‌م
پشتیوانه (الحصانة) و پاداشته‌كان
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هه‌ر ڕاو و بۆچوونێك ده‌ر ببڕێ، یان كردارێك له ماوه‌ی كاركردنی له ئه‌نجومه‌ندا ئه‌نجام بدات، به‌رپرسیار نابێت.
مادده‌ی چله‌م:
1- نابێ هیچ ئه‌ندامێك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن بگیرێ به‌هۆی هه‌ر تاوانێك بێ، له ماوه‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ندا، ته‌نیا له‌و باره نه‌بێ كه تاوانێكی له‌ده‌ست قه‌ومابێ.
2- نابێ هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامان له ماوه‌ی ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ندا به‌هۆی هه‌ر تاوانێكه‌وه بێ بگیرێ به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی و ڕێگه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، ته‌نیا له‌و باره‌دا نه‌بێ كه تاوانێكی له‌ده‌ست قه‌ومابێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، مانگانه پاداشتێك وه‌رده‌گرن كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ستنیشانی ده‌كات.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
1- ماوه‌ی ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و بارزكردنهوه و خانه‌نشینكردن حساب ده‌كرێ.
2- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له كاتی خزمه‌تكردنی له ئه‌نجومه‌ندا، یان به‌هۆی ئه‌وه‌وه بمرێ، ئه‌وا مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه و ئه‌نجومه‌ن بڕه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات.
فه‌سڵی دووه‌م
ته‌واوبوونی ئه‌ندامێتی
مادده‌ی چل و سێیه‌م:
ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن له یه‌كێك له‌م بارانه‌ی خواره‌وه كۆتایی دێ.
1- كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی.
2- وازهێنانی ئه‌ندامه‌كه خۆی له ڕۆژی بڕیارله‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌ن به زۆربه‌ی ده‌نگ كاری پێده‌كرێ.
3- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی پاڵاوتنی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی تێدا نه‌ما، ئه‌نجومه‌نیش به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
4- ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندام له سێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك به‌بێ عوزرێكی مه‌شروع.
5- مردنی ئه‌ندام.
مادده‌ی چل و چواره‌م: 
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، پاڵێوراوێكی دیكه له هه‌مان لیستدا جێی ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشوو ده‌گرێته‌وه و لایه‌نی خاوه‌ن لیسته‌كه به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (2)ی مادده (37) له‌م یاسایه‌دا ده‌ستنیشانی ده‌كات( ).

ده‌روازه‌ی چواره‌م
به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان له ئه‌نجومه‌ندا

مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
ئه‌نجومه‌ن له هه‌ولێر ده‌به‌سترێ، ده‌شێ له هه‌ر شوێنێكی دیكه ببه‌سترێ، كه ئه‌نجومه‌ن له كاتی پێویستدا ده‌ستنیشانی بكات.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
ئه‌نجومه‌ن یه‌كه‌مین دانیشتنی له سه‌عات ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌یه‌مین ڕۆژ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێ.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:
ئه‌نجومه‌ن یه‌كه‌مین دانیشتنی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌به‌ستێ و، ئه‌ندامه‌كان ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه ده‌خۆن:
«به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم، كه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی بكه‌م»
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:
ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا، به ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری ئه‌نجومه‌ن، به زۆرینه‌ی موتڵه‌قی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م:
1- ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی یه‌كه‌میدا، واده‌ی ده‌وره‌كانی به‌ستنی ده‌ستنیشان ده‌كات، به مه‌رجێ ساڵانه له دوو ده‌وره كه‌متر نه‌بێ.
2- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، یان چواریه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی، بۆیان هه‌یه داوای به‌ستنی دانیشتنی نائاسایی بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ سه‌یركردنی چه‌ند بابه‌تێكه، كه له داواكارییه‌كه‌دا ده‌رده‌بڕێن.
3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له كاتی پێویست و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، داوای به‌ستنی دانیشتنێكی نائاسایی بكات.
مادده‌ی په‌نجایه‌م:
1- كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نه‌بێ، ڕاست و دروست نابێ و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی موتله‌قی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چوێنێ ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌و بارانه‌یه كه پێویستی به زۆرینه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له كاتی به‌رانبه‌ربوونی ڕایهكانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ كام لا بێت، ئه‌و لایه سه‌رده‌كه‌وێت.
2- ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسا، مادده به مادده ده‌بێت.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:
ماوه‌ی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵه، له یه‌كه‌م دانیشتنییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به دواكۆبوونه‌وه‌ی دانیشتنی ساڵی سێیه‌می كۆتایی دێت.
مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م:
دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاشكران، ده‌شێ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان لانیكه‌مه‌وه چواریه‌كی ئه‌ندامانی و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماه‌بووان، دانیشتنه‌كه نهێنی بێت.
مادده‌ی په‌نجا و سێیه‌م:
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه له ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵێنجراوه، یان ده ئه‌ندام له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆیان هه‌یه پڕۆژه یاساكان پێشنیاز بكه‌ن. ئه‌و پڕۆژانه‌ی وت‌ووێژیان له‌سه‌ر ناكرێ، به‌ر له‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی و پسپۆڕ سه‌یری بكات، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌ن ڕه‌تی بكاته‌وه، له ماوه‌ی هه‌مان ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌ش ناكرێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م:
1- هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن، پرسیار و لێپرسینه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن بكات، له‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی كار و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و ئه‌وانیش ده‌بێ له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له مێژووی پێڕاگهیاندنیانهوه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه و له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا له كاتی پێویستیشدا وتووێژ له‌سه‌ر بابه‌تی لێپرسینه‌وه‌كه ده‌كرێ.
2- چواریه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، بۆیان هه‌یه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ بڕوا لێسه‌ندنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نیش تا ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له مێژووی پێشكهشكردنیهوه، وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریه ناكات، دوای دوو ڕۆژ له وتووێژكردن، ئینجا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ.
مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، پارێزگاری له نیزام و ڕێكوپێكی ناو ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته ئه‌ستۆ.

ده‌روازه‌ی پێنجه‌م
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م:
ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌كات:
1- یاسادانان.
2- بڕیاردان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه چاره‌نووسسازه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق و دیاركردنی پێوه‌ندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا.
3- ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، كه ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی ناولێنانی ئه‌ندامانی هه‌یه له نێوان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و ده‌ره‌وه‌یدا.
4- متمانه‌پێدان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی.
5- بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و نه‌خشه‌كانی گه‌شه‌پێدان.
6- چاودێریدانان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن.
7- پێكهێنانی لیژنه‌ی ههمهجۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر كاروبارێكی بیه‌وێ.
8- دانانی سیسته‌می ناوخۆ و دیاركردنی پێكهاته‌كه‌ی و بڕیاردان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی و دامه‌زراندنی كارمه‌نده‌كانی.
9- پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی و كاتی له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی.
10- دانانی بنچینه‌یه‌ك بۆ گوناهباركردن و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی، له كاتی شكاندنی ئه‌و سوێنده‌ی كه خواردوویانه.
11- جیاكردنه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانووتهكان كه پێشكه‌ش كراون له باره‌ی دروستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانه‌وه. ئه‌ندامێتی به زۆربه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێ، هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
ده‌روازه‌ی شه‌شه‌م
تاوانه ههڵبژاردنییهكان
مادده‌ی په‌نجا و حه‌وته‌م:
هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات، سزای گرتنی به‌سه‌ردا ده‌درێ.
1- ده‌نگده‌ران به پاره هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ، یا ڕێگای فروفێڵكردن یاخود توندوتیژی به‌كار بێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك یان ڕێگه‌گرتن له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكی تر.
2- سه‌ندووقی ده‌نگدان بدزێ، یان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێ، یان بیشكێنێ، یاخود ئه‌مانه بۆ پلیته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌كار بێنێ، یان تاوانێكی له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وانه‌ی كرد و بكه‌وێته به‌ر حوكمی یاسای سزادانه‌وه.
3- ناوی خۆی به ئه‌نقه‌ست له خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن دووباره كرده‌وه.
4- دووجار ده‌نگی دا.
5- لیستێك بنووسێ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌ری پێ ده‌نووسێ.
6- به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت، ڕێ له هه‌ڵبژێرێك بگرێ ده‌نگ بدات.
7- نه‌هێڵێ هه‌ڵبژاردن بكرێ و كۆسپ بخاته پێشی.
8- فروفێڵ له كاتی جوداكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا بكات.
9- له حوكم و ڕێنمایییه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن لابدات.

ده‌روازه‌ی حه‌وته‌م
حوكمه جیاجیاكان
مادده‌ی په‌نجا و هه‌شته‌م:
هیچ چه‌كدارێك یان هێزێكی چه‌كداری بۆی نییه بچێته ناو ئه‌نجومه‌ن، یان له نزیكییه‌وه بوه‌ستێ یا دانیشێ، مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بێ.
مادده‌ی په‌نجا و نۆیه‌م:
دوای تێپه‌ربوونی سێ مانگ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردندا، گوێ له هیچ داواكارییه‌ك ناگیرێت كه له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشكه‌ش كرابێت.
مادده‌ی شه‌سته‌م:
ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌ن ده‌رده‌چن، له ڕۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه خۆی ده‌ری ده‌كات و له ڕۆژی بڵاوكردنهوهیانهوه جێبه‌جێ ده‌كرێن، ته‌نیا مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن مێژوویه‌كی دیكه بۆ جێبه‌جێكردنیان دابنێ.
مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی (به‌ره‌ی كوردستانی)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 8/4/1992ی زایینی
به‌رامبه‌ر به 19/ نه‌ورۆزی 2692ی كوردی ده‌رچووه.

هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه
حكوومه‌تی عێراق، له‌م دواییه‌دا هه‌ندێ كاری وای كردووه كه له‌مه‌وبه‌ر شتی وای نه‌كردووه. چونكه بڕیاری كێشانه‌وه‌ی بهڕێوهبردنهكانی (فه‌رمانگه و فه‌رمانبه‌ران)ی خۆی له ناوچه‌ی كوردستان دا، به‌مه‌ش بۆشایییهكی حكوومی و یاساكاریی بێ هاوتای به‌جێهێشت. ئه‌م باره به‌ره‌ی كوردستانی كه له‌گه‌ڵیدا له وتووێژدا بوو، خسته به‌رده‌م بارێكی ئاڵۆز و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و گران، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مرۆڤی تێدا بێ، ده‌بێ كاروباری ڕێك بخرێ و له پێناوی سه‌روه‌ریی یاسا و دامه‌زراندنی داد و دابینكردنی خۆراك و داووده‌رمان و پاراستنی ئاسایش و ماف و موڵك و ماڵ و ئازادی و شكۆمه‌ندیی هاووڵاتیان، كه به هه‌ول و كۆششی خودی تاكه كه‌سی دابین ناكرێن و له ئه‌نجامیشدا ده‌بێته هۆی به‌یه‌كدادان و گێره‌شێوێنی، به‌ڵكو پێویستی به‌كارێكی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ ڕێكخستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵ و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری و دامه‌زراندنی حوكمی یاسا و دادپه‌روه‌ریی به‌هۆی نوێنه‌رانیه‌وه.
مرۆڤایه‌تی له كۆنه‌وه وه‌ك شێوه‌یه‌ك له ده‌ربڕینی ئاوات و ڕوانینه دواڕۆژی خۆی و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی بۆ حوكمكردن و به‌ڕێوه‌بردنی، دانی به دیموكراتییهتدا هێناوه.
ئه‌م پره‌نسیپه سه‌ڵماندوویه‌تی كه به‌چاكی بۆ كارپێكردن ده‌شێ و شیاوی تاقكردنهوهیه و هیچ پرهسیپێك به‌درێژایی چاخه‌كانی مێژوو، به‌قه‌ده‌ر دیموكراتیه‌ت به‌رگری له خۆی نه‌كردووه، تاكو بووه‌ته شێوه‌ی ڕێبازی جیهانی ئه‌مڕۆكه، جیهانێك كه لاپه‌ڕه‌ی ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كان ده‌پێچێته‌وه و كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و پته‌و بنیات ده‌نێ كه ئه‌مانه‌ن:
(دیموكراتیه‌ت و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی)
به‌ره‌ی كوردستانی به‌و ناوه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقیعه (defacto)، بڕیاری دا كه له ڕووی ئه‌م تاقیكردنه‌وه سه‌خت و گرانه‌دا بوه‌ستێ، كه حكوومه‌تی عێراق خستویه‌تیه پێشی و بڕیاریشی دا كه به گیانێكی سه‌رده‌می نوێ و هه‌روه‌ها به گۆڕینی ئه‌م كاروبارانه بۆ ئه‌م واقیعه‌ی كه كوردستان تێیدا ده‌ژین، به هاوێشتنی یه‌كه‌م هه‌نگاو له كاروانی گه‌یشتنی ئه‌م میلله‌ته به كاروباری جیهانی شارستانیی پێشكه‌وتوو، بۆ دامه‌زراندنی بنیاتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیموكراتیه‌ت و ڕێزگرتن له ماف و ئازادیی مرۆڤ، به‌پێی ئه‌و په‌یمان و داب و ده‌ستوورانه‌ی كه ده‌وڵه‌تان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه. تاكو بۆ هه‌موو جیهانی بسه‌ڵمێنێ، كه گه‌لی كوردستانی عێراق، له توانایدا هه‌یه به‌پێی ئه‌و بنچینانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه عاله‌م دانی پێدا هێناوه به‌ڕێوه ببات.
به‌ره‌ی كوردستانی له‌مه‌وبه‌ر له ساڵی 1988، به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی، بڕیاری دابوو ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانیی كوردستان پێك بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕا و بۆچوونی گه‌لی كوردستان ده‌ربڕێ و ببێته خاوه‌نی كلهیلا چاره‌نووسی خۆی، به‌ڵام باری گونجاوی بۆ هه‌ڵ نه‌كه‌وت، تاكو ئه‌و بڕیاره به كردار جێبه‌جێ بكات، نه له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له به‌هاری 1991دا و نه له دوای ئه‌وه‌شدا. له‌به‌ر ڕووداوه خێرا یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و كۆڕه‌وه مه‌زنه مێژووییه‌كه و له دواییشدا وتووێژكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا، ئه‌و وتووێژه‌ی كه تاكو ئێستاكه هیچ شتێكی كه به‌ره‌ی كوردستانی ئامانج و ئاواتی بوو له هێنانه دی ویسته ڕه‌واكانی كوردستانی عێراق، جێبه‌جێ نه‌كرد، چونكه پاشه‌كشه‌ی له‌و به‌ڵینانه‌ی خۆی كه له سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه دابوونی كرد. جگه له به‌كارهێنانی گه‌لێك جۆره گوشاری سه‌ربازیی و ئابووری و دارایی و كارگێڕی و ده‌روونی، كه ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ل هیچ به‌هایێكی مرۆڤایه‌تی دانپێداهێنراوی جیهانی شارستانی ناگونجێن.
له‌به‌ر ئه‌مانه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت مانای حوكمڕانی گه‌ل و كارگێڕێتی به‌هۆی نوینهرانیهوهیه، كه به ئازادییه‌كی ته‌واو هه‌ڵیان ده‌بژێرێ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان پێ ده‌سپێرێ بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌لێك له ده‌زگای ڕێكخراوی تایبه‌تمه‌ند، به‌پێی پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و داده‌وه‌ری، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه یاسایییه و دامه‌زراندنی كارگێڕییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كوردستانی عێراق و ده‌ستنیشانكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ڕاسته‌وخۆی ئازاد و دیموكراتی به هه‌موو مانایێكی وشه‌وه نه‌بێ، نابێت، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی
                                            8/4/1992 ز
                                      19/ نه‌ورۆز/2692 ك