كۆتا و كارپێكردنی له سیسته‌می هه‌ڵبژاردندا. نووسینی: شوان حه‌مه‌عارف
كۆتا و كارپێكردنی له سیسته‌می هه‌ڵبژاردندا
نووسینی: شوان حه‌مه‌عارف
پێناسه: بریتییه له ڕێسای پشكداری كه له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕێسایه‌وه پۆسته‌كان یان سه‌رچاوه‌كان یان ئه‌ركه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای مامه‌ڵه‌كردنێكی ته‌ندروست و سنووردار.
به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كاربردنی سیسته‌می كۆتا (quota) زیاتر بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئافره‌ت به‌كار ده‌برێت، كه له‌و كاتانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه به‌كار نه‌برێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن توشی پارسه‌نگی یان گرفت ده‌بێت به‌بێ به‌شداری ئافره‌ت، گه‌رچی سروشتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش سروشتێكی دروست و مه‌به‌ستدار نه‌بێت.
ئه‌م ڕێسایه له ئێستادا له سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاتانه‌ش به زۆری به‌كار ده‌برێت كه فره ئایین و فره نه‌ته‌وه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تیكرنیان.
وشه‌ی كۆتا (quota) زاراوه‌یه‌كی لاتینیه.
مه‌به‌ست لێی هاوبه‌شكردن یان به‌ده‌ستهێنانی پشكه، ئه‌م زاراوه‌یه په‌یوه‌ستكراوه به‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت جیاكاری ئه‌رێنی (التمیز الاجابی)، كه بۆ یه‌كه‌مجار له ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له بواری ڕامیاریدا بۆ قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی ڕه‌شپێسته‌كان كه بێبه‌شبوون له به‌شداری سیاسی.
سه‌رهه‌ڵدانی كۆتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه یه‌كه‌مجار (جۆن كه‌نه‌دی) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیدا چه‌سپاندی، كه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بوو بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌مینه‌كان له ڕووی ڕێژه‌ییه‌وه به‌تایبه‌ت ڕه‌شپێسته‌كان كه هه‌موو مافێكی سیاسیان لێ زه‌وت كرابوو له‌لاین سپی پێسته‌كانه‌وه و به‌شداری سیاسی‌یان لاوازبوو، چ له ئۆرگانه‌كانی جێبه‌جێكردن یان نوێنه‌رایه‌تیكردن.
جۆره‌كانی كۆتا و چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی
كۆتا چه‌ند شێوه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه كۆتای ئیختیاری یان خۆبه‌خشانه (الكوتا الطوعیة) كه مه‌به‌ست له‌م شێوه‌یه‌ی كۆتا، حزبه‌كان به خواستی خۆیان ڕێژه‌یه‌ك له لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانیاندا بۆ ئافره‌ت یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیتر دیاری ده‌كه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی گره‌نتیكردنی نوێنه‌رایه‌تییان له‌نێو ئه‌نجومه‌نه‌كان.
كۆتای یاسایی (الكوتا القانونیة) ئه‌م شێوه‌یه‌ش به‌پێی یاسا دیاریكراوه و پارته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن. لێره‌دا یاسا ته‌نها ڕێژه‌یه‌ك دیاری ده‌كات. بۆ چۆنیه‌تی دانانی كاندیده‌كان له‌نێو لیسته‌كاندا، پارته‌كان خۆیان سه‌رپشك ده‌بن له‌وه‌ی كه چۆن و له‌كوێ كاندیده‌كان له‌نێو لیسته‌كاندا داده‌نێن، كه زیاتر له‌و شوێنانه داده‌نرێن كه هه‌لی سه‌ركه‌وتن بۆ هاوڕێكانیان كه‌متره و ئه‌مه‌ش هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تی زیاتر ده‌كات، به گشتی مه‌رجه ڕێژه‌ی كۆتا له ده‌ره‌نجامدا هه‌مان ریژه‌ی یاسایی بێت.
ڕێسای كۆتا جگه له‌وه‌ی مافی به‌شداری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئافره‌تان، به هه‌مان شێوه مافی پێكهاته و كه‌مینه‌كانیش پارێزراو ده‌كات. له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا چه‌ندین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی جیاوازیان تێدایه. بۆیه گه‌ر ڕێسای كۆتا پیاده نه‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌وا ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه‌مینه‌ن له‌ڕووی ڕێژییه‌وه ناتوانن وه‌ك پێویست ڕێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كورسی نوێنه‌رایه‌تی به‌ده‌ست بهێنن. بۆیه ڕێسای كۆتا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.
نموونه: پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق پێكهاته‌یه‌كی فره‌چه‌شنه له ڕووی ئایین و نه‌ته‌وه‌وه. له دوای ساڵی 2003 ڕێسای كۆتا بوو به یاسا و له كۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌م وڵاته جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌وانه ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه كورسی كۆتا ده‌به‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بریتین له مه‌سیحی، فه‌یلی، شه‌به‌ك، توركمان، ئێزیدی.
له هه‌رێمی كوردستانیش له ساڵی 1992 كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن تێیدا ئه‌نجام درا، ڕێسای كۆتا پیاده‌كرا و پێكهاته‌كانی كوردستان سه‌رجه‌میان بونه خاوه‌ن كورسی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان.
كۆتا و دیموكراسیه‌ت
ئه‌گه‌ر بێت‌و دیموكراسی وه‌ك ئامانج سه‌یر بكرێ، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئامرازی پێشكه‌وتن و دیموكراسی دێته ئه‌ژمار. هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووش به‌نده به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا و بوونی نوێنه‌رایه‌تییان له‌نێو ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا.
به‌گشتی به‌یاساییكردنی ڕێسای كۆتا، وه‌رچه‌رخانیكی مێژوویی بوو له به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسیدا، كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف و ده‌سته‌به‌ركردنی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و به‌شداریكردنی كارای ئافره‌تان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێماسی له پروسه‌ی هه‌ڵبژاردن له زۆر ڕووه‌وه له‌خۆ ده‌گریت.