چۆنیه‌تى گۆڕینى ڕاى ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردندا نووسینى: حه‌سه‌نى سیلانى ئه‌ردستانى(1) وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: صالح هه‌ركى
بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا كاریگه‌ر بین، پێویسته سه‌ره‌تا و‌ڵامى چه‌ند پرسیارێك بده‌ینه‌وه. ئه‌م پرسیارانه بریتین له:
1- ئامانج له ڕێكخستنى پێوه‌ندى چییه؟
2- هاووڵاتیان چۆن سه‌یرى هه‌ڵبژاردن، پاڵێوراوه‌كان و به‌رنامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن؟
3- ڕێكاره‌كانى كردارى و شیاوى به‌كارهێنان له بوارى ڕاگه‌یاندن، له پێناو به‌هێزكردن یا گۆڕینى ڕوانگه‌كان چین؟
بۆ شیكردنه‌وه‌ى پرسیارى یه‌كه‌م، واته ده‌ستنیشانكردنى ئامانج، ده‌توانین سێ خاڵى خواره‌وه باس بكه‌ین:
أ- به‌رفراوانتركردنى به‌شداریی خه‌ڵك و هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردن.
ب- زیادتركردنى زانیارى له پێناو هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوو به‌رنامه‌ى باشتر.
پ- هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوو به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت.
سه‌باره‌ت به پرسیارى دووه‌م، ده‌بێ بڵێین و‌ڵامى ئه‌م بابه‌ته پێویستى به لێكۆڵینه‌وه‌و كارى مه‌یدانی هه‌یه، كه به‌داخه‌وه له‌مباره‌یه‌وه تائێستا كارێكى وا ئه‌نجام نه‌دراوه، كه شیاوى باسكردن بێت. بۆیه‌ش له درێژه‌ى ئه‌م باسه، خۆمان له‌م بابه‌ته ده‌دزینه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسیارى كۆتایی، له‌م باسه‌دا ڕوانگه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌رپه‌یامانى هه‌ڵبژاردن(واته خه‌ڵك و ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌یامى هه‌ڵبژاردنیان ئاراسته ده‌كرێت) و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ى ڕوانگه‌كانى به‌رپه‌یامان، شى ده‌كرێته‌وه.
روانگه‌ى هه‌ڵبژاردن:
روانگه‌ى هه‌ڵبژاردن، بریتییه له كۆمه‌ڵێك له فاكته‌ره‌كانى ناسین، سۆزدارى و هه‌ڵسوكه‌وت. به پێڕه‌وى له‌م پێناسه‌یه، ده‌توانین بڵێین ڕوانگه‌ى هه‌ڵبژاردن، بریتییه له كۆمه‌ڵێك له فاكته‌ره‌كانى ناسین، سۆزدارى و هه‌ڵسوكه‌وتى هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م پێناسه‌یه، سێ فاكته‌رى ناسین، سۆز‌و هه‌ڵسوكه‌وت له خۆ ده‌گرێت.
له فاكته‌رى ناسین، پێویسته له‌وه بكۆڵینه‌وه، كه چ شتێك بووه‌ته هۆى دروستبوونى ئه‌م ناسینه، له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه. چونكه فاكته‌ره‌كانى به دیهێنه‌رى ناسین له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك و بۆ هه‌رهاووڵاتییه‌ك جیاوازه. بۆ وێنه له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان و له‌ناو چین و توێژى شاره‌زاو زانا، چاپه‌مه‌نى و ده‌زگاكانى تر‌ى ڕاگه‌یاندن كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه. به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكى ساكار، ئه‌م ئه‌ركه، واته ناساندن، زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى ئه‌له‌كترۆنى وه‌كوو ڕادیۆو ته‌له‌ڤزیۆن. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگایه‌كى وه‌كوو ئێران (یا كوردستان)، كه ئاستى كاریگه‌رى و بڕوا پێهێنانى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى ئه‌له‌كترۆنى له كاروبارى سیاسیى ناوخۆ‌و حكوومى زۆر نزمه، ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌روه‌ها گۆته‌گۆت، ڕۆڵێكى زیاتریان هه‌یه. بۆ وێنه ناسینى ئه‌م بابه‌ته كه به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن، خه‌رجێكى زۆر بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌كات، له هیچیه‌ك له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى ئه‌له‌كترۆنى سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو زیاتر له ئه‌نجامى گۆته گۆت و دیالۆگى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵك سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
فاكته‌رى سۆزدارى، بریتییه له حاڵه‌تى ده‌روونى هاووڵاتیان، كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى عه‌قڵانى و بیركردنه‌وه دانه‌مه‌زراوه. بۆیه‌ش له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى هه‌ڵسوكه‌وتى ئاوێته‌بوو به سۆزدارى، نابێت به‌دوواى هۆى عه‌قڵانیدا بگه‌ڕێین. چونكه ئه‌مهۆیانه، بریتین له كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تى نه‌زانراو، كه هه‌ڵبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى و تاقیگایى، ده‌كرێت هۆیه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانیان ئاشكرا بكرێـت. وه‌كوو هه‌ستى سۆزداریى ده‌نگده‌رێك بۆ پاڵێوراوێكى تایبه‌تى.
هه‌ڵسوكه‌وت دووایین فاكته‌رى ڕوانگه‌یه. ئه‌ویش به‌و مانایه كه هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێك كه ئه‌نجام ده‌درێـت، له ڕاستیدا ده‌ربڕینى ڕوانگه‌ى هاووڵاتیانه. به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن یا ده‌نگ بده‌نه كام پاڵێوراو.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌نجامدراو، ئه‌گه‌رو به‌ڵگه نییه بۆ جۆرى ڕوانگه‌ى هاووڵاتیان. بۆ وێنه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن، ده‌توانێت به‌هۆى ترس، له‌گه‌ڵ كۆ كه‌وتن، ترسان له عاقیبه‌تى ده‌نگنه‌دان، ئه‌نجامدانى ئه‌ركى ئایینى یا گه‌ییشتن به‌و بڕوایه كه هه‌ڵبژاردن كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌و هه‌یه، بێت. كه‌واته به ژماردنى ده‌نگه‌كان، ناتوانرێت بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر ڕوانگه‌ى هاووڵاتیان ده‌ربكرێـت.
به‌رپه‌یامانى هه‌ڵبژاردن:
چافى (1981) ده‌ڵێت كه له ململانێى سیاسى، به‌لایه‌نیكه‌م پێویسته سێ گرووپى ده‌نگده‌ر لێك جیابكرێنه‌وه: لایه‌نگرانى، بێلایه‌نان و دژه‌كانى پاڵێوراوێكى تایبه‌ت(2). له هه‌مو حاڵه‌تێكى به‌رپه‌یامناسیى سیاسی‌دا، ئه‌م سێ گرووپه به‌رپه‌یامه، بۆ كه‌سایه‌تى و بزاڤه سیاسییه‌كان بوونیان هه‌یه. به‌ڵام مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه، كه ناسینى ئه‌م سێ گرووپه‌ى به‌رپه‌یامه‌كان، به‌رله ده‌ستپێكى ململانێی پروپاگه‌نده، بایه‌خێكى فراوانى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ئاسانى ناناسرێت و لێك جیاناكرێنه‌وه. بۆ وێنه به‌پروپاگه‌نده‌ى جۆراوجۆر‌و به‌رده‌وام، ده‌كرێـت هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى یا ئایینیى به‌رپه‌یام بورووژێنرێت و هان بدرێت كه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ته ڕێكخه‌رى پێوه‌ندى، ئه‌م ئاماده‌بوونه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن، به‌ماناى پشتیوانى له لایه‌نێك لێك بداته‌وه‌و پاشان ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌لایه‌نگرانى گرووپى سیاسى خۆى دابنێت، گومانى تێدا نییه كه ململانێى هه‌ڵبژاردن ده‌دۆڕێنێت. كه‌واته له پروپاگه‌نده‌ى سیاسى و به‌تایبه‌ت له پروپاگنده‌ى هه‌ڵبژاردندا، لێك ناسینه‌وه‌ى سێ گرووپه به‌رپه‌یامه‌كه، پێتڤى و پێویسته.
دوواى ناسینى به‌رپه‌یامه‌كانى لایه‌نگرو بێلایه‌ن و دژ، پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه گه‌لۆ چ زانیارى و قاڵبێك، بوونه‌ته هۆى دروستبوونى ئه‌م ڕوانگه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن كه له‌ناو مێشكێك چجۆره زانیارییه‌ك تۆمار كراوه‌و چۆنیه‌تى كاركردنى به‌ته‌واوى بزانن، ئه‌وجا ده‌زانیت كه‌به چ دنه‌دانێكى تازه‌ى مێشك، كاردانه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى دڵخوازى ئێوه دێته ئاراوه(3). ئه‌م بابه‌ته، واته ناسینى بنچینه‌كانى بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت، ده‌بێته هاوكارى پروپاگه‌نده‌كار، تاكو پروپاگه‌نده‌كانى له‌سه‌ر بنچینه‌ى بیركردنه‌وه‌و هزركارییه‌كانى به‌رپه‌یامه‌كان دابڕێژێت و ئه‌م پرۆپاگنده‌یه به‌رفراوانتر بكات. جگه له‌وه، ناسینى بیر‌و ڕوانگه‌ى به‌رپه‌یامه‌كان و هۆكاره‌كانى دروستكه‌رى ئه‌م بیر‌و ڕوانگه‌یه، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خاڵه هاوبه‌شه‌كانى پرۆپاگنده‌كار و به‌رپه‌یام، ده‌ستنیشان بكرێن. ئه‌م به‌یه‌كچوون و هاوبه‌شییه، هاوكاریى پرۆپاگنده‌كار ده‌كات، له كاتى پرۆپاگنده، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه زیاتر كاربكات و پێ دابگرێت و له‌وخاڵانه‌وه پروپاگه‌نده‌كه‌ى ده‌ست پێ بكات. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر هزرى ئایینى، له لاى به‌رپه‌یامى ده‌ستنیشانكراو زۆر به‌هێز بێت و له ڕووى ئایینییه‌وه به‌شدارى له ده‌ستنیشانكردنى چاره‌نووسى تاكه‌كان له خاڵه پێویستیه‌كان بێت، ده‌كرێت له‌م خاڵه بۆ هاندانى به‌رپه‌یام، بۆ به‌شدارى هه‌رچى زیاتر له‌هه‌ڵبژاردن، سوود وه‌ربگیرێت.
دووایین خاڵى گرینگ ئه‌وه‌یه كه له به‌رپه‌یامناسیى سیایى، سه‌داسه‌د ده‌بێت كردارى نیازگه‌ڕى ئه‌نجام بدرێت و بزانرێـت كه به‌رپه‌یام، بۆ تێركردنى كامه نیازى خۆى، له جموجۆڵى سیاسى به‌شدارى ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت نیازه‌كانى ناو پرۆسه‌ى به‌شداریكردنى سیاسى زۆر ئاڵۆزن، به‌جۆرێك كه به‌ئاسانى ده‌سته‌به‌ندى ناكرێن و ناناسرێن. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك خوه‌دى گیروگرفتى ئابوورى بێت، ناكرێت نیازه‌كانى كۆمه‌ڵگاو هاووڵاتیان، ته‌نیا دابینكردنى ئابوورى دابندرێت و به‌پێى نیازه‌كانى جسمى ڕێك بخرێن. چونكه ڕه‌نگه نیازه كۆمه‌ڵاتییه‌كان، نیازى ڕێز لێگرتن و بایه‌خپێدان، ئاسایش و... به‌سه‌ر به‌شداریى به‌رپه‌یام ڕۆڵى سه‌ره‌كى و گرینگ‌یان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر پروپاگه‌نده‌كارێك له‌مباره‌یه‌وه به‌هه‌ڵه تێبگات، سه‌داسه‌د له سازكردنى پێوه‌ندی، سه‌ركه‌وتوو نابێت. به مانایه‌كیتر، نیازه‌كانى (رێز و بایه‌خپێدان) له‌كۆمه‌ڵگاى ئێران و (هه‌روه‌هاكوردستان) له به‌رفراوانبووندایه‌و هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه له بڕیاره‌كانى گرینگى تایبه‌ت به‌گۆمه‌ڵگا بیروڕاى ئه‌وان (به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵ) له‌به‌رچاو بگیرێن و هه‌روه‌ها له‌مرێگه‌یه، كه بڕیاره‌كانى ده‌ركراو به‌پێى داواكاریى بیروڕاى زۆرینه‌ى خه‌ڵكه، ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ر هان بدرێن كه له دیاركردنى چاره‌نووسى خۆیان به‌شدارى بكه‌ن. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر په‌یامبه‌رێك له‌جیاتى گرینگی‌دان به‌م بابه‌ته كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هاووڵاتیان بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه، پێ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دابگرێت كه ده‌وڵه‌تى داهاتوو پێویسته سووبسیدێكى زیاتر بداته خه‌ڵك، به جۆرێك كارى كردوووه، كه‌هه‌م نیازه‌كانى خه‌ڵكى له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و هه‌م ڕۆڵى ده‌وڵه‌تى له ڕۆڵى هاووڵاتیان به‌رجه‌سته‌تر كردووه‌و به‌رپه‌یامى له هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌ت، بچووك كردووه‌ته‌وه‌و به مانایه‌كیتر ته‌نانه‌ت سووكایه‌تى به به‌رپه‌یام كردووه، كه‌ئه‌م كرداره ده‌بێته هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى به‌رپه‌یام له سه‌رچاوه‌ى په‌یامه‌كه.
كۆمه‌ڵه‌ى ڕوانگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى به‌رپه‌یامان:
روانگه‌ى به‌رپه‌یامه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن، له فاكته‌رى جۆراوجۆره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. كه ده‌كرێت بیانخه‌ینه قاڵبى كۆمه‌ڵى ڕوانگه‌كان.
پێش شیكردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له فاكته‌ره‌كانى به‌دیهێنه‌رى ڕوانگه‌ى هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت بڵێین كه هه‌موو ئه‌م فاكته‌رانه پێكه‌وه ده‌بنه هۆى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام له‌م ناوه هه‌ندێ فاكته‌ر بایه‌خى زیاتر‌و هه‌ندێكیان بایه‌خ و كاریگه‌رى زیاتریان هه‌یه. ئه‌م كارتێكه‌رییه له بارودۆخ و كات و كۆمه‌ڵگاى جۆراوجۆر ده‌گۆڕێن و هه‌رگیز ناكرێت ڕاده‌ى كاریگه‌رییان به‌پله‌یه‌كى نه‌گۆڕ، حیساب بكرێت و بۆ هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك وه‌كوویه‌ك دابنرێت.
بۆ وێنه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى، ڕۆڵى پشتگیرى گرووپ و لایه‌نه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كان، زۆر زیاتره تا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان. چونكه له هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مان، ناسینێكى زیاتر له سه‌ر پاڵێوراو و ڕابردووه‌كه‌ى له‌لاى خه‌ڵك هه‌یه. كه‌واته پێویسته له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ڕێژه‌ى كاریگه‌رى هه‌ر فاكته‌ر، به شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆو جیاواز‌و تا كاتى هه‌ڵبژاردن شه‌نوكه‌و بكرێت و به پێى ئه‌نجامى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، به‌رنامه‌ى پرۆپاگنده‌ى هه‌ڵبژاردن دابڕێژرێت.
1 - بارى كه‌سایه‌تى پاڵێوراو:
هه‌رپاڵێوراوێك، وه‌كو تاكێكى به‌جمۆجۆڵى سیاسى، خاوه‌نى كه‌سایه‌تیێكه كه هه‌م لایه‌نى ئه‌رێنى و هه‌م لایه‌نى نه‌رێنى هه‌یه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه، به‌سه‌ر سێ به‌ش دابه‌ش ده‌بێت. بارى كه‌سایه‌تى سه‌ره‌تایى، بارى كه‌سایه‌تى ناوه‌ندى، بارى كه‌سایه‌تى كۆتایى.
بارى كه‌سایه‌تى سه‌ره‌تایى: ئه‌مه‌یان ئه‌و باره‌یه كه به‌ر له ده‌ستپێكردنى پێوه‌ندى له نێوان پاڵێوراوو هاووڵاتیان هه‌یه، وه‌كوو پێشینه‌ى بزاڤ و كرداره‌كانى (سه‌ركه‌وتووبووه یانه)، له ڕووى فكرى و سیاسى سه‌ربه چ لایه‌نێك بووه، له چ بنه‌ماڵه‌یه‌ك بووه، بیرووڕاى ئایینى، پله‌و ئاستى خوێنده‌وارى، شێوازى ده‌ربڕین، ڕاده‌ى زیره‌كى له وتارخوێندنه‌وه‌و قسه‌كردن، ڕاده‌ى به‌ژن و كێش، جوانى سیما، جۆرى پۆشاك و ..... هه‌مو ئه‌م فاكته‌رانه جۆرێك بارى كه‌سایه‌تى سه‌ره‌تایى بۆ پاڵێوراو له لاى هاووڵاتیان دروست ده‌كات، كه ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان پاڵێوراوێك له ئه‌ویتر به‌باشتر بزانن.
بارى كه‌سایه‌تى ناوه‌ندى: بریتییه له‌و به‌رنامه یادرووشمانه‌ى كه پاڵێوراوه‌كان ده‌یانخه‌نه ڕوو. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌و درووشمانه، له‌گه‌ڵ نیاز‌و بابه‌ته به‌نرخه‌كانى هاووڵاتیان بگونجێن، ده‌بنه هۆى به‌هێزتربوونى بارى كه‌سایه‌تى و ئه‌گه‌ر نه‌گونجێن، بارى كه‌سایه‌تى پاڵێوراو بێهێز ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت جۆرى ڕاگه‌یاندنى به‌رنامه‌و درووشمه‌كان وه‌كوو( جۆرى به‌ڵگه هێنانه‌وه، شێوازى قسه‌كردن) كاریگه‌رى به‌سه‌ر به‌هێزكردن یابێهێزتر كردنى ئه‌م كه‌سایه‌تییه هه‌یه.
بارى كه‌سایه‌تى كۆتایى: بریتییه له‌و باره كه‌سایه‌تییه‌ى كه‌دوواى كۆتاییهاتنى پێوه‌ندى، خۆى ده‌خاته ڕوو. ئه‌م باره كه‌سایه‌تییه، به‌هۆى وتووێژ یا بیركردنه‌وه‌و لێ وردبوونه‌وه‌و ته‌نانه‌ت و‌ڵامى پاڵێوراوه‌كانیتر، یاخۆد وتار‌و نووسینه‌كانى چاپه‌مه‌نییه‌كانى لایه‌نگرو ڕكابه‌ر، له‌سه‌ر وتار‌و قسه‌كانى پاڵێوراو دروست ده‌بێت.
2 - جیاوازى نێوان به‌رنامه‌ى پاڵێوراوه‌كان:
یه‌كێكیتر له فاكته‌ره كاریگه‌ره‌كان، به‌سه‌ر ڕوانگه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ناو هاووڵاتیان، جۆرى درووشم و به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوه‌كانه. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ى پاڵێوراوه‌كان، له‌گه‌ڵ نیاز‌و پێداویستییه‌كانى به‌رپه‌یامان، یه‌ك بگرنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واقیعبینانه بن، ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌ر به‌شدارى و هه‌روه‌ها ده‌نگى هاووڵاتیان بۆ پاڵێوراوان، كاریگه‌ر ده‌بێت.
یه‌كێكیتر له خاڵه به‌رچاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌رنامه‌ى واقیعبینانه‌و ڕاده‌ى شیاویى به‌رنامه بۆ پراكتیزه‌كردنیه‌تى. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر پاڵیوراوێك درووشمێك به‌رز بكاته‌وه كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك كۆمارییه‌تى خۆى وڵاتى ( ئێران یا عێراق) له ڕووى ئابوورییه‌وه، ده‌گه‌یه‌نێته ئاستى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهان، به‌ڵام ڕێگه‌كانى گه‌ییشتن به‌م ئامانجه، وه‌كوو دانانى سه‌رمایه، وزه‌ى مرۆڤى و شاره‌زا، پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بۆ هێنانى ته‌كنه‌لۆژیاو.... نه‌خاته ڕوو، یا له درووشمه‌كانى خۆى، هه‌ندێ بابه‌تیتر بخاته ڕوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌گۆنجێت، ئه‌مه‌یان ده‌بێته هۆى به‌رجه‌سته بوونى ناڕاستیى به‌رنامه‌كه.
یه‌كپارچه‌یى له‌به‌رنامه، خاڵێكیترى جیاوازى له‌به‌رنامه‌ى پاڵێوراوه‌كانه. ئه‌گه‌ر له‌نێوان كردار‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ته‌نانه‌ت كرداره‌كانى پێشووترى پاڵێوراوه‌كان له‌گه‌ڵ درووشم و به‌رنامه‌كانیان، ناكۆكى و دژایه‌تى هه‌بێت، هاووڵاتیان ده‌نگ به‌م پاڵێوراوانه ناده‌ن.
3 - به‌شدارى له چاره‌نووس:
كۆمه‌ڵگاى په‌ره‌سه‌ندوو، كۆمه‌ڵگایێكه كه هه‌موو هاووڵاتیان له دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆیان، ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ به‌شدارى بكه‌ن.
به مانایه‌كیتر، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى كه له‌ڕووى سیاسییه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندبێت، سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌زانن كه له دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆیان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان ڕۆڵیان هه‌یه، بۆیه‌ش به‌بایه‌خێكى زۆرتره‌وه به‌دوواى پرسه سیاسییه‌كاندا ده‌ڕۆن. ئه‌م هاووڵاتیانه، به خوێندنه‌وه‌ى چاپه‌مه‌نییه‌كان و موناقشه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى ڕامیارى، هه‌وڵده‌ده‌ن زانیارییه‌كانى خۆیان ڕۆژانه نوێ بكه‌نه‌وه‌و ڕوانگه‌ى خۆیان ده‌رهه‌ق به‌پرسه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌بڕن و ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى باشتر‌و به‌رنامه‌ى كاراتریش ده‌گرێته‌وه.
4- چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسى و كۆمه‌ڵاتییه‌كان:
زۆر له‌و درووشم و به‌رنامانه‌ى كه له‌لایه‌ن پاڵێوراوه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌خرێنه‌ڕوو، به‌رنامه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. بۆ وێنه جیاوازى ڕه‌گه‌زى ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌تان، ئه‌ویش له‌و كارانه‌ى كه ئافره‌تان كه‌متر له پیاوان خاوه‌نى مافن، یاكێشه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌فێركردنى باڵا ، كه به‌ره‌و سوودكارى ده‌ڕوات، یا سه‌باره‌ت به جۆرى چالاكییه‌كانى ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان (ngo) یه‌كان و... ئه‌مانه كۆمه‌ڵه بابه‌تێكن، كه پاڵێوراوه‌كان له درووشم و به‌رنامه‌كانیان باسى لێوه‌ده‌كه‌ن. له حاڵه‌تى وادا، هاووڵاتیان به له‌به‌رچاوگرتنى كێشه‌كانى خۆیان و به‌رنامه‌ى پاڵێوراوه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ن پاڵێوراوێك هه‌ڵبژێرن، كه باشتر بتوانێت پرسه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌كانى ئه‌وان، چاره‌سه‌ر بكات.
5- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئابوورى:
ئابوورى، به‌رچاوترین و هه‌سته‌وه‌رترین بابه‌ته بۆ هه‌موو مرۆڤێك. بۆیه‌ش ده‌توانێت ڕۆڵێكى به‌رچاو له هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ بكات. له زۆربه‌ى وڵاتانى په‌ره‌سه‌ندوو، پاڵێوراوه‌كان، خاڵه ورده‌كانى به‌رنامه‌ى خۆیان و ڕێژه‌ى كاریگه‌رى ئابووریى ئه‌مخاڵانه به‌سه‌ر ژیانى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵك ده‌خه‌نه ڕوو، به‌مشێوه‌یه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر پاڵێوراوێكى دیاریكراو سه‌ربكه‌وێت، چ گۆڕانێك له ژیانى ئابوورى ئه‌و ڕووده‌دات و ئاشكرایه كه هاووڵاتیان به له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى خۆیان، پاڵێوراوێك هه‌ڵده‌بژێرن كه زۆرترین پێداویستى ئابوورى ئه‌وان دابین بكات.
6 - دابینكردنى نیازه تایبه‌تییه‌كان:
نیازه تایبه‌تییه‌كان به‌سه‌ر دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێن:
أ- نیازه مادییه‌كان
ب- نیازه نامادییه‌كان
نیازه مادییه‌كان، ئه‌و نیازانه‌ن كه به‌ئاسانى ده‌بیندرێن. وه‌كو گیروگرفتى بژێوى. ده‌سته‌ى دووهه‌م نیازه نامادییه‌كانن، كه بۆ هاووڵاتیانیش بایه‌خێكى زۆریان هه‌یه. ئه‌مجۆره پێویستییانه، ڕه‌نگه له به‌رنامه‌كانى پاڵێوراوه‌كانیش به‌دى نه‌كرێن، به‌ڵام كردار‌و هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌وان و لایه‌نگره‌كانیان، به‌شێوه‌یێكه كه‌پێشانده‌رى به‌دیهێنان یا به‌دینه‌هێنانى ئه‌و نیازانه‌یه. بۆ وێنه نیازى ڕێزوحورمه‌ت و بایه‌خپێدان، نیازى زۆرینه‌ى هاووڵاتیانه‌و ئه‌وان هه‌رده‌م به‌دوواى ڕێزلێگرتنن و ده‌یانه‌وێت له شیان و تواناكانى ئه‌وان بۆ ده‌ركردنى بڕیارى ساكار‌و گرینگ سوود وه‌ربگیرێت. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر پاڵێوراوێك له ناساندنى خۆى به هاووڵاتیان، ئه‌وان حاڵى بكات كه توانای دابینكردنى نیازه‌كانى ئه‌وانى هه‌یه، بێگۆمان ده‌نگى ئه‌وان به‌ده‌ست دێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و یا لایه‌نگره‌كانى، به‌شێوازێك بجووڵێنه‌وه كه پێشانده‌رى دابینكردنى نیازه‌كانى ئه‌وان نه‌بێت، ده‌نگه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌دات.
7- پاڵكه‌وتن به‌كۆمه‌ڵگه:
هه‌موو مرۆڤێك بۆ ژیان له‌ناو كۆمه‌ڵگا، به‌جۆرێك خۆى ده‌خاته پاڵ گرووپێكه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن كه سه‌ربه هیچ گرووپێك نین، خۆیان وه‌كوو گرووپى سه‌ربه‌خۆ پێناسه ده‌كرێن. كه‌واته ده‌توانین بڵێین هه‌موو هاووڵاتیان، سه‌ربه گرووپێكى تایبه‌ت یا بیركردنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تین و ئه‌م پاڵكه‌وتنه، ده‌بێته هۆى به‌خشینى شوناس به ئه‌وان و به‌مجۆره ده‌توانن له‌ناو كۆمه‌ڵگا بتاوێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م پاڵدانه‌وه به كۆمه‌ڵه، جگه له‌وه‌ى كه تایبه‌تمه‌ندى شوناسبه‌خشى هه‌یه، له بڕیاردانیش یاریده‌ده‌ره بۆ هاووڵاتیان، تا به‌كه‌مترین مه‌سرووفات بتوانن بڕیارى خۆیان بده‌ن و یه‌كێك له گرنگترین ئه‌م بڕیارانه به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به‌پاڵێوراو یابه‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ته.
8- پێڕه‌وى له‌كۆ:
هه‌ندێ له هاووڵاتیان، ته‌نیا بایه‌خ به‌زۆرینه ده‌ده‌ن و ده‌كه‌ونه بازنه‌ى ئه‌وپه‌نده كه (دگه‌ل عامێ، هه‌ڕه شامێ). ئه‌مجۆره كه‌سانه، سه‌یرى ده‌ورووبه‌رى خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر زۆرینه ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانیش ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر زۆرینه ده‌نگ بده‌نه كه‌سێكى دیاریكراو، ئه‌وانیش ده‌نگ به‌و كه‌سه ده‌ده‌ن.
له ڕوانگه‌ى ده‌رونناسى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌مجۆره كه‌سانه، به بێ هه‌ڵوێست داده‌نرێن، كه خاوه‌نى بیروباوه‌ڕێكى سه‌ربه‌خۆ نین و ته‌نیا له پێناو ژیانێكى ئاشتیانه‌و هاوڕه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆ، به‌شدارى له جموجۆڵى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ن.
9- پێڕه‌وى له گرووپه مه‌رجه‌عه‌كان:
گرووپه مه‌رجه‌عه‌كان ئه‌و گرووپانه‌ن كه هاووڵاتیان له‌كاتى بڕیاردان پێڕه‌وییان لێ ده‌كه‌ن. بۆ هاووڵاتیان گرووپى مه‌رجه‌عى جۆراوجۆر هه‌یه. ده‌توانین بڵێین گرووپه مه‌رجه‌عه‌كان، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى و گرووپن كه هاووڵاتیان له‌بڕیارداندا پێڕه‌وییان لێ ده‌كه‌ن. نزیكترین گرووپه مه‌رجه‌عییه‌كان بۆ مرۆڤ، له سه‌ره‌تاى له‌داییكووندا بریتین له: دایك و باوك، پاشان مامۆستایان، مامۆستایانى زانكۆ‌و ڕێبه‌رانى سیاسى، زانایان، ڕۆشنبیران و ته‌نانه‌ت گرووپى وه‌كوو ئه‌نجومه‌نه‌كان، یانه‌كانى فكرى، حزب و چاپه‌مه‌نییه‌كانى ڕامیارى. به‌مشێوه‌یه گرووپه مه‌رجه‌عییه‌كان ده‌توانن ببنه هۆى به‌شداریى زیاتر، یاخۆد پرۆتستۆ كردنى هه‌ڵبژاردن، یا هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوێكى دیاریكراو.
10- ترسان له ئه‌نجامى خراپ:
خه‌رج- سوود، یه‌كێكه له پێوه‌ره‌كانى ئه‌نجامدان یا ئه‌نجامنه‌دانى كردار له‌لاى مرۆڤ. ئه‌گه‌ر كردارێك خوه‌دى سوودێكى شیاو بێت، مرۆڤ ئه‌نجامى ده‌دات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌مكاره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سوود، مه‌سرووفاتى زۆرى گه‌ره‌ك بێت، خۆى له ئه‌نجامدانى ده‌دزێته‌وه.
بۆ وێنه له ئێران ئه‌و قسه‌یه له نێوان خه‌ڵك هه‌یه، كه به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن و مۆرنه‌كردنى ناسنامه‌ى هاووڵاتیان، ئه‌نجامێكى خراپى بۆ ئه‌وان به‌دووادا ده‌بێت و.....
11- ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانى و به‌رخۆدان له هه‌مبه‌ر دوژمنى بێگانه:
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه ده‌بێته هۆى به‌شداریى هاووڵاتیان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، دروستكردن و به‌هێزكردنى ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانییه. به‌ستنه‌وه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ له نێوان ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانى و هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ئه‌ویش به‌و مانایه‌یه كه به‌شدارى به‌رفراوان له‌هه‌ڵبژاردن، پێشانده‌رى خه‌ڵكانه‌بوونى ده‌سه‌ڵاته‌و كه‌متر وڵاتێك هه‌یه كه به‌چاوى خراپ سه‌یرى وڵاتانى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى خه‌ڵكانه بكات.
12- ئه‌ركى ئایینى:
ئایین كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه. بۆیه‌ش له وڵاتێكى خاوه‌ن جه‌ماوه‌رى بڕوادارى ئایینى، زۆر گرینگه كه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن پشتیوانى ئایینى له‌گه‌ڵدا بێت. (به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌ماناى ئه‌وه نییه كه ئایین خۆى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا بكاته لایه‌نێكى ململانێ. چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا، ڕه‌نگه هه‌ندێ بیروباوه‌ڕى سیاسى له‌گه‌ڵ خودى ئایین تێكه‌ڵ بكرێن و له ئه‌نجامدا خه‌ڵك له بیروباوه‌ڕى ئایینى دوور بكه‌ونه‌وه. بۆیه‌ش باشتره ئایین خۆى له بگروبكێشى سیاسى دوور بكاته‌وه. ئه‌زموونى خۆ تێهه‌ڵقورتاندنى ئایین له بگروبكێشى سیاسى، له شوێنه جۆراوجۆره‌كانى جیهان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، ئایین زیانى پێكه‌وتووه(4).)
13- پرۆپاگنده‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ستبزوێن(5):
پێوه‌ندییه‌كانى هه‌ستبزوێن، ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندییه‌ن كه په‌یامێكى ڕاشكاوانه و ئاشكرایان نییه. له‌مشێوازه‌دا كۆمه‌ڵه په‌یامێك ئاراسته ده‌كرێن، كه تایبه‌ت نین به به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌جۆرێك ده‌بنه هۆى وڵامدانه‌وه‌و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن. وه‌كوو سوودوه‌رگرتن له مۆسیقا‌و سروودى نه‌ته‌وایه‌تى، به‌تایبه‌ت له ڕۆژانى نزیك به هه‌ڵبژاردن، كه هه‌رچه‌نده باسى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، به‌ڵام هانده‌رن و خه‌ڵك به‌ره‌و به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن ڕاده‌كێشن. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى خۆیان له دیاركردنى چاره‌نووسى وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.
14- هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى:
هه‌ستى ناسیۆلیستى، یا هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى، یه‌كێكه له به‌هێزترین ئه‌و هه‌ستانه‌ى جموجۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕێكده‌خات. به ڕه‌چاوكردنى ئه‌م هه‌سته‌یه كه خه‌ڵكانێكى زۆر، له‌كاتى هه‌ڵبژاردن بۆئه‌وه‌ى ڕۆڵێكیان له دیاریكردنى چاره‌نووسى وڵاته‌كه‌یان و سه‌ربه‌رزى نیشتمانه‌كه‌یان له نێو وڵاتانى جیهان هه‌بێت، چالاكانه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. دیاره سوود وه‌رگرتن له سیمبۆله نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌مپێناوه‌دا، كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه.
15- ئامێره‌كانى دژایه‌تى (ده‌ربڕینى و‌ڵامى نه‌رین و ناڕێك):
له هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگایه‌كان، هه‌ندێ له هاووڵاتیان ده‌زانن كه چی‌یان ناوێت، به‌ڵام نازانن كه چ شتێكیان ده‌وێت. ئه‌م دیارده‌یه به‌هۆى پرۆپاگنده‌ى نه‌رینى گرووپ و لایه‌نه سیاسییه‌كان له دژى یه‌كترى، زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت. چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا، لایه‌نه‌كان به‌خراپ و نه‌رین پێشاندانى كردار‌و كه‌سایه‌تییه‌كانى لایه‌نه‌كانیتر، ڕه‌شبینى و دوودڵى له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له‌ئه‌نجامدا هاووڵاتیان بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و كردارى كه‌سایه‌تى و گرووپه‌كان، په‌نا بۆ ئه‌لته‌رناتیڤێك ده‌به‌ن و له جیاتى ئه‌وان، به‌دیلێك هه‌ڵده‌بژێرن.
16- كاریگه‌ریى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى بێگانه:
یه‌كێك له فاكته‌ره گرینگه‌كانى كارتێكه‌ر به‌سه‌ر به‌رپه‌یامان، ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت ڕادیۆو ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانى بێگانه‌ن. به‌مانایه‌كیتر، ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى بێگانه، چ ئه‌وانه‌ى سه‌ربه وڵاتێكى دیاریكراون و چ ئه‌وانه‌ى نێو نه‌ته‌وه‌یین، كاریگه‌رییان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا هه‌یه و ئه‌م كاریگه‌رییه، وڵات بۆ وڵات جیاوازه.
دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌زگایانه، پشتیوانى له لایه‌ن یا پاڵێوراوێكى دیاریكراو بكه‌ن، خه‌ڵكیش به پێڕه‌ویكردن له‌م ده‌زگایانه، ده‌نگ به‌م لایه‌ن و پاڵیوراوانه ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت له‌یاد بكه‌ین كه كاریگه‌رى ئه‌م ده‌زگایانه زیاتر به‌نده به‌ناوبانگى ئه‌وان له‌ناو هاووڵاتیان و ئه‌گه‌ر ده‌زگایێك كه ناوبانگێكى خراپى له‌ناو جه‌ماوه‌ر هه‌یه، پشتیوانى له لایه‌نێك بكات، بێگومان له‌ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى كه‌م ده‌كاته‌وه.
17- دژه پرۆپاگنده:
دژه پرۆپاگنده كردارێكى پێوه‌ندییه كه پاڵێوراو یا لایه‌نگره‌كانى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و له جیاتى وه‌رگرتنى كاریگه‌رى ئه‌رین، له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ى نه‌رینى هاووڵاتیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. بۆ وێنه، بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگوباسى به‌رده‌وام و جۆراوجۆر له پاڵێوراوێك، ئه‌ویش به‌هۆى ڕادیۆو ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌وڵه‌تى و دژایه‌تیكردنى توندى چاپه‌مه‌نى و لایه‌نه دژه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره پرۆپاگنده‌یه‌ى ناڕاسته‌وخۆ، ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى كه هاووڵاتیان بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه، كه پاڵێوراوى باسكرا‌و له ده‌زگاو ئیمكانییاتى ده‌وڵه‌تى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى سوودى وه‌رگرتووه‌و ناوبراو ئه‌مانه‌تدارێكى باش نییه و كه‌واته كه‌س ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى خۆى كه هه‌مان ده‌سه‌ڵاته، ناداته ده‌ست ئه‌و.
18- ده‌نگى ته‌كتیكى:
مه‌به‌ست له ده‌نگى ته‌كتیكى ئه‌وه‌یه كه، هاووڵاتیان ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه كه ئه‌و پاڵێوراوه‌ى ئه‌وان مه‌به‌ستیانه، ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست ناهێنێت. كه‌واته به ده‌نگدان به‌م پاڵێوراوه، كارێكى بێهووده ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه هیچ سوودێكى نییه. كه‌واته له جیاتى ئه‌نجامدانى كارى بێهووده، ده‌نگ به‌پاڵێوراوێكیتر ده‌ده‌ن، كه له‌رووى به‌رنامه‌و بیروباوه‌ڕ، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان ده‌گونجێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته كاتێك كه ململانێ له‌نێوان چه‌ند پاڵێوراوێك هه‌بێت و جیاوازییه‌كى به‌رچاو له نێوان پاڵێوراوه‌كان نه‌بێت به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
19- گریمانه‌ى بێ بنه‌ما:
گریمانه‌ى بێ بنه‌ماو بیر‌و هزرى خه‌یاڵپڵاوانه، كۆمه‌ڵه بابه‌تێكن كه تایبه‌تن به‌ده‌نگده‌ران و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به پاڵێوراوانه‌وه نییه. ئه‌م دیارده‌یه به‌هۆى پرۆپاگنده‌ى لایه‌نێك له‌دژى لایه‌نێكیتر، هه‌ندێجار له‌لاى ده‌نگده‌ران دروست ده‌بێت. بۆ وێنه له هه‌ڵبژاردنى حه‌فته‌مى سه‌رۆك كۆمارى له ئێران، هه‌ندێ شت خرایه پاڵ خاته‌مى، كه له‌ڕاستیدا وانه‌بوون. وه‌كوو ئه‌وه‌ى ناوبراو له‌گه‌ڵ پێوه‌ندى ئازاده له نێوان كوڕان و كچان، یا له‌گه‌ڵ ئازادى سه‌ته‌لایته، یا مرۆڤێكى لیبراڵه‌و ده‌یه‌وێت پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ببه‌ستێته‌وه.
تایبه‌مه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕوانگه‌كان به‌نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردن:
هه‌ر ڕوانگه‌یه‌ك خوه‌دى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه: توندى، جۆرى پێكهاته، پله‌ى گونجان، یه‌كگرتوویى، هاوئاهه‌نگى، ژماره‌و به‌هێزیى نیازه‌كان، بنچینه‌داربوونى بایه‌خه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ى ڕوانگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى به‌رپه‌یامان، هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندیى حه‌وتانه‌ى ڕوانگه‌كانه. به‌مانایه‌كیتر بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وێت كه هه‌ریه‌ك له ڕوانگه‌كانى هه‌ڵبژاردن، تا چ ڕاده‌یه‌ك له خولێكى هه‌ڵبژاردن كاریگه‌رن، پێویسته ڕاده‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ڕوانگه‌كان، هه‌ریه‌كه‌و به‌جیا حیساب بكرێت و پاشان به كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى به‌ده‌ستهاتوو، ده‌ربكه‌وێت كه كامه له‌م ڕوانگانه، له‌م هه‌ڵبژاردنه كاریگه‌رى زۆرترى هه‌یه‌و ده‌كرێت له پرۆپاگنده‌دا كارى زیاترى له‌سه‌ر بكرێت.
نابێت ئه‌وه له بیر بكه‌ین، كه سه‌ره‌تا پێویسته به‌رپه‌یامان كه هه‌مان جه‌ماوه‌رن، ده‌سته‌به‌ندى بكرێن و پاشان كۆمه‌ڵه‌ى ڕوانگه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیى ڕوانگه‌كان بخرێنه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌و نابێت به‌تێكڕایى و گشتى شه‌نوكه‌و بكرێن.
خاڵێكیتر كه نابێت له‌یادى بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه، زۆرینه‌ى به‌رپه‌یامه‌كان له كاتژمێره‌كانى دووایى و دووایین ڕۆژ، بڕیارى خۆیان له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كان ده‌ده‌ن. هه‌رچه‌نده له ڕاپێوییه‌كانى پێش ڕۆژى هه‌ڵبژاردن، هه‌ندێ بێروڕا ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام له كاتى ده‌نگدان ڕه‌چاوى ڕاى گرووپه مه‌رجه‌عییه‌كان و ڕێبه‌رانى فكرى خۆیان ده‌كه‌ن. كه‌واته پێویسته له به‌رپه‌یامناسیدا، ڕێبه‌رانى فكرى و گرووپه مه‌رجه‌عییه‌كان و ڕ‌ۆشنبیرانى كۆمه‌ڵگه‌ش، حیسابیان بۆبكرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ڕوانگه:
أ- توندى: هه‌رچى ڕوانگه توندڕه‌وانه‌تربێت، ئه‌وه ئه‌گه‌رى گۆڕ‌انى كه‌متره. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ى خه‌ڵك ئه‌وه‌بێت كه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن، ئه‌ركێكى ئایینییه‌و له هه‌موو حاڵه‌تێك پێویسته مرۆڤ به‌شداریى تێدا بكات، ئیتر گۆڕینى ئه‌م ڕوانگه‌یه به‌هۆى توندى زۆری، مومكین نییه. له‌حاڵه‌تى وادا، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌ڵبژاردن پڕۆتستۆش بكات، دیسان خه‌ڵك به‌شداریى تێدا ده‌كه‌ن.
ب- جۆرى پێكهاته: چه‌ند، جۆرى ڕوانگه ساده‌تربێت، ئه‌وه گۆڕانكاریى زیاتر قبووڵ ده‌كات. بۆ وێنه سه‌باره‌ت به بارى كه‌سایه‌تى سه‌ره‌تایى پاڵێوراوه‌كان، واته پاڵكه‌وتن به بنه‌ماڵه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ڕواڵه‌تى پاڵێوراو ...هتد، ئه‌مانه ده‌كه‌ونه بازنه‌ى ڕوانگه‌ى ساده‌و بۆیه‌ش به‌ئاسانى و به هێنانى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى وه‌كوو توانا‌و شیاوى پاڵێوراو، ده‌كرێت ڕوانگه‌ى ده‌نگده‌ر له‌مباره‌یه‌وه گۆڕ‌انى تێ بكه‌وێت.
پ- پله‌ى گونجان:
ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانى كۆمه‌ڵى ڕوانگه، له‌گه‌ڵ یه‌كترى ناگونجاو بن. ئه‌وه به‌ره‌و گونجانى زیاتر، گۆڕانكارى قبووڵ ده‌كه‌ن. بۆوێنه له هێنانه‌دیى نیازه تایبه‌تییه‌كان، ئه‌گه‌ر نیازه‌كان نه‌گونجاوو هاوئاهه‌نگ نه‌بن، په‌یامده‌ر ده‌توانێت به ناسینیان و پێشاندانى حاڵه‌تى گونجاویان، گۆڕانكاریى پێویست له‌روانگه‌ى به‌رپه‌یام دروست بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان پێكهاته‌كانى ڕوانگه گونجان هه‌بێت، ئه‌وه گۆڕانكارى تێیدا كارێكى ئاسته‌م ده‌بێت.
ت- یه‌كگرتوویى:
هه‌رچه‌ند یه‌كگروویى له‌نێوان ڕوانگه‌كانى جۆراوجۆرى تاكێك زیاتر بێت، ئه‌وه ئیمكانى قبووڵكردنى گۆڕان كه‌متر ده‌بێـت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته هه‌م ده‌كرێت ده‌رهه‌ق به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى یه‌ك ڕوانگه بێت و هه‌م ده‌كرێت گشت كۆمه‌ڵه‌ى ڕوانگه‌كانى هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به بابه‌تێك بگرێته‌وه. بۆ وێنه ڕوانگه‌ى به‌شدارى له دیاركردنى چاره‌نووس، ده‌توانێت به‌هۆى جۆراوجۆره‌وه دروست ببێت، كه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوویى ته‌واو له‌نێوان ئه‌م هۆیانه هه‌بێت، ئه‌وه گۆڕ‌انى ئه‌م ڕوانگه‌یه زۆر دژوار ده‌بێت. به‌ڵام یه‌كگرتوویى له‌نێوان كۆمه‌ڵى ڕوانگه‌كانى هاووڵاتیان، پێویسته بخرێنه ده‌سته‌به‌ندى جۆراوجۆره‌وه. واته هه‌ندێكیان سۆزدارى، هه‌ندێكیان له جۆرى ناسین و عه‌قڵانین. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوانگه جۆراوجۆرانه له‌گه‌ڵ یه‌كترى یه‌كگرتووبن، ده‌كرێت به دزه‌كردنه ناو هه‌ندێ له به‌شه‌كان، كه‌مكه‌م ڕوانگه‌كانیترى هه‌ڵبژاردنى هاووڵاتیان بگۆڕدرێن.
ج- هاو ئاهه‌نگى:
ئه‌و ڕوانگانه‌ى هاوئاهه‌نگییان له‌ناودا هه‌بێت، زیاتر له هه‌مبه‌ر دژه‌كانى خۆیان خۆڕاده‌گرن. به‌مانایه‌كیتر، هه‌رچى هاوئاهه‌نگى زیاتر له‌نێوان ڕوانگه‌كان هه‌بێت، ئه‌و ڕوانگه‌یانه كه‌متر ده‌گۆڕێن و هه‌رچى هاوئاهه‌نگى كه‌متر بێت، گۆڕان زیاتر ده‌بێت. ئه‌وجا پرۆپاگنده‌كار، یا ئه‌وه‌ى په‌یام داده‌ڕێژێت، پێویسته خاڵه ناهاوئاهه‌نگه‌كانى نێو كۆمه‌ڵه‌ى ڕوانگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى هاووڵاتیان بدۆزێته‌وه‌و پاشان وه‌كوو یه‌كێك له‌بنه‌ماكانى كارى گۆڕینى ڕا، به‌كاریان بێنێت.
چ- بنچینه‌داربوونى بایه‌خه په‌یوه‌ندیداره‌كان:
ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ى كه هه‌ڵقووڵاوى بیروباوه‌ڕو بایه‌خه بنچینییه‌كانى سه‌ره‌كى تاكه‌و له‌لایه‌ن كلتوورى كۆمه‌ڵگاش پشتیوانى ده‌كرێت، زۆر به‌زه‌حمه‌ت گۆڕ‌انى تێده‌كه‌وێت. له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانین به‌شدارى چالاكانه‌ى هاوولاتییه‌ك له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان، له جمووجۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌نموونه بهێنینه‌وه. كه ئه‌مجۆره ڕوانگه‌یه، به‌هۆى وردبوونه‌وه‌و به‌قووڵى بیرلێكردنه‌وه دروست ده‌بێت و لاسایى كردنه‌وه نییه كه بتواندرێت به‌ئاسانى گۆڕ‌انى تێدا دروست بكرێت.
ح- ژماره‌و به‌هێزیى نیازه‌كان:
ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌یه‌ك له‌خزمه‌تى نیازه‌كانى گرینگترو زیاترى خه‌ڵك بێت، له هاوكێشه ده‌روونییه‌كان بایه‌خى زیاترى هه‌یه‌و خۆڕاگرتره. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ى هاووڵاتیان ئه‌وه بێت، كه پاڵێوراوێك تواناى دابینكردنى نیازه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى هه‌یه، بێگۆمان له هه‌ڵبژاردن هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م پاڵێوراوه هه‌ڵبژێرن، چونكه به‌نیسبه‌ت نیازه‌كانیتر، نیازه بنه‌ڕه‌تییه‌كان چ ماددى و چ مه‌عنه‌وى، له لاى هاووڵاتیان گرینگى زیاتریان هه‌یه.
ژێرنووسه‌كان:
1- ئه‌ندامى هه‌یئه‌ى زانستى له زانكۆى ئازادى ئیسلامى له ئه‌راك
2- سون ویندال، بنوسیگنایزر، جین اولسون، كاربرد نظریه‌هاى ارتبطات، ترجمه على دهقان، (تهران، انتشارات ڕسانه، 1376) ل 315.
3- امیر كل أرا، اصول علمى تبلیغات، (تهران، چاپ افق، 1349) ل 66.
4- ڕسته‌ى ناو كه‌وان هى وه‌رگیره.
5- Phatic Communication